ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
لە ڕێکەوتی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٥دا بە ماوەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی حزبمان و گەلەکەمان، کۆمیتەی ناوەندی بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە٢٠٢٥/١١/١١ دا ئەنجامدرا، کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی گرێدا.
کۆمیتەی ناوەندی ڕێز و سوپاسی بۆ هەموو هاوڕێیان، لە کادیر و ئەندامان و دۆستان و بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێرین و ئەو لایەنە سیاسی و ڕێکخراوانە تۆمارکرد کە بەدەنگ داوای حزبمانەوە هاتن و پشتیوانیان لە کاندیدی پشتیوانی لێکراوی حزبمان کرد. ئەگەرچی نوێنەری پشتیوانیلێکراومان سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، لەئەنجامی بەکارهێنانی دەنگی هێزە چەکدارەکان لە دەنگدانی تایبەتدا، بەڵام کاری دەستەجەمعی هاوڕێیان و دۆستانمان، ئەزموونێکی نوێی بۆ حزبمان دروستکرد، کە ئێمە لە زیاتر ڕێکخستنەوەی کارەکانمان، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشبردنی زیاترمان بۆ دروستدەکات.
هەڵبژاردن بۆ ئێمە لە دۆخێکی سەختدابوو، بەهۆی یاسای ناڕەوای هەڵبژاردن و کارەکانی کۆمسیۆن کە بەشێوەیەک بوو لەخزمەت ژمارەیەک لە قەوارە سیاسیەکان و تۆمارکردنی ژمارەیەکی یەکجار زۆری نوێنەری قەوارەکان بۆ بەرژەوەندی ئەو لایەنانە.
جێبەجێنەکردنی یاسای حزبە سیاسیەکان و دیاردە ناشیرینەکانی تری بەردەم هەڵبژاردنێکی ئازادو دیموکراسییانە، لەم خولەدا برەوی پێدرا.
خستنە خزمەتی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە دارایی و کەس و دەزگاوە بۆ خزمەتی حزبە دەستڕۆیشتووەکانی نێو حکومەت و دیاریکردنی کاندید لەسەر بنەمای ئینتیما بۆ خێڵ، برەودانەوەیە بە سیستمی خێڵایەتی کە بووە هۆکاری دروستکرنی ململانێی نێو عەشیرەتەکان و مەترسی لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی دروست کردووە.
هەندێک لایەنی تر لە بانگەشەدا ئاینی وەک کەرەستەی ڕیکلام بەکار دەهێنا.
لایەنێکی تری زەق و ناشیرینی دەسەڵاتداران سوودوەرگرتن بوو لە خراپی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و بەئەنقەست دواخستنی مافە دارایی و ئابورییەکانیان، لە مووچە و گرانی و هەژاری بۆ کڕینی دەنگەکانیان بە نزمترین نرخ، کە ئەمکارە شکاندنی شکۆی هاووڵاتیە و پێویستە ڕێگری لێبکرێت و شەرمەزار بکرێت.
لایەنێکی تری خراپی ئەم هەڵبژاردنە ڕێکنەکەوتنی کوردستانیان بوو لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لەوبارەیەوە حزبمان لە (کۆمیتەی ناوەندی مەڵبەندەکانی ئەو ناوچانە) هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەو یەک لیستییە، ئۆباڵی ئەم پەرتەوازییە دەرەئەنجامی ناکۆکییەکانی هەردوو حزبی (پارتی و یەکێتی)یە، کە لە بەردەوامی ململانێکانییان، لە ناوخۆی هەرێم و دواخستنی کاری پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئاوی کردە ئاشی پەرتەوازەیی و لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە(دەنگ و کورسی) کوردستانیان، کە کاریگەری دەبێت لە نێوخۆی کار و بەرهەمی کوردستانی لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەیەی سەرەوە کۆمیتەی ناوەندی پێداگیری لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکاتەوە:
+ بەپێویست زانرا کە لە نێو خۆی حزبدا و لە هەموو لیژنە حزبییەکاندا، هەڵسەنگاندن بۆ کارو چالاکی و ئەرکەکەنیان بکەن، لە هەموو لایەنەکانییەوە ڕێز لە هاوڕێیانی چالاک بگرن و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمەکان بکەن.
+ تایبەتمەندی هەڵبژاردن ئامادەکاری پێویست بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت، بە هەڵبژاردن و ئامادەکاری داڕشتنی پلانی داهاتوو بکات.
+پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، داواکارە لە حزبەکانی کوردستان، کە خاوەن کورسی پەرلەمانی کوردستانن، یان ڕێکەون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەرئەنجامەکانی بەرەو پێکهێنانی کابینەی نوێ، لەکاتی دواکەوتن لەم ئەرکە، کار بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
+ داواکارین نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی عێراق، سەرەڕای نوێنەرایەتیان بۆ پارتەکانیان، بە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیان هەڵسن، لە ڕووی مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیان و مادە فەرامۆشکراوەکانی دەستور و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پێکهێنانی ئەنجومەنی ئیتحادی و یاسای بوجە و یاسای نەوت وگاز....تاد.
+ کۆبوونەوە داکۆکی لەمافی پێکهاتەکان دەکات و بە پێویستی دەزانێت کاربکرێت، بۆ داڕشتنەوەی یاسای تایبەت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆتاکان بە هەموارکردنەوەی یاساکە و ڕێکخستنەوەی لیستی دەنگدەری پێکهاتەکان و ناوەندەکانی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم، تا بە شێوەیەکی ڕاستەقینە نوێنەری دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن.
کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژاردن و بەشداری لە دامەزراوەکانی یاسادانان و حکومەت، بە یەکێک لەشێوازەکانی تێکۆشان دەزانێت و لەبەردەوامی خەبات لە نێو خەڵک و بەتەنگەوەهاتنی داخوازییەکانیان و ژیانی ڕۆژانەیان و بەتایبەت چینە هەژار و زەحمەتکێشەکان بە ئەرکی لە پێشینەی خۆی دادەنێت و سووربوونی خۆی لەسەر داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان سوور دەبێت.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، کۆمیتەی ناوەندی بەدواداچوونی کرد بۆ ژمارەیەک لە ئەرکە ڕێکخراوەییەکان و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
بيان اجتماع اللجنة المركزية للحزب الشيوعي الكوردستاني
في 18/11/2025، وبعد فترة صمت احترامًا لشهداء حزبنا وشعبنا، عقدت اللجنة المركزية اجتماعها وبحضور جميع أعضائها، بهدف مناقشة انتخابات الدورة السادسة لمجلس النواب العراقي التي جرت في 11/11/2025.
تتوجه اللجنة المركزية بالتحية والشكر لجميع الرفاق من الكوادر والأعضاء والأصدقاء وعوائل الشهداء والمناضلين القدامى، وكذلك لجميع القوى السياسية والمنظمات التي استجابت لنداء حزبنا وقدمت دعمها لمرشحنا المدعوم من الحزب.
وبالرغم من أن مرشحنا لم يحقق الفوز، نتيجة استخدام القوى المسلحة لأصواتها في الاقتراع الخاص، فإن العمل الجماعي الذي قام به رفاقنا وأصدقاؤنا شكّل تجربة جديدة لحزبنا، تمنحنا أملاً في تنظيم أفضل لعملنا وتحقيق المزيد من التقدم والنجاح.
جرت الانتخابات بالنسبة لنا في ظروف صعبة، بسبب قانون انتخابي غير عادل، وإجراءات مفوضية الانتخابات التي صبت بشكل واضح في خدمة عدد من القوى السياسية، إضافة إلى تسجيل أعداد كبيرة من ممثلي تلك القوى لصالحها.
إن عدم تطبيق قانون الأحزاب السياسية، والمظاهر السلبية الأخرى أمام انتخابات حرة وديمقراطية، كانت واضحة في هذه الدورة.
كما أن استغلال مؤسسات الدولة من مال وموارد وهيئات لصالح أحزاب متنفذة داخل الحكومة، وفرض المرشحين على أساس الولاء العشائري، أعاد إنتاج النظام العشائري الذي تسبب في صراعات داخل العشائر وهدد السلم المجتمعي.
ولجأت بعض الأطراف إلى استخدام الدين كأداة دعائية في الحملة الانتخابية.
كما أن استغلال بعض المتنفذين لمعاناة المواطنين وتدهور أوضاعهم المعيشية، وحرمانهم المتعمد من حقوقهم المالية والاقتصادية — من الرواتب وارتفاع الأسعار والفقر — من أجل شراء أصواتهم بأبخس الأثمان، يعدّ إهانة لكرامة المواطن ويجب الوقوف بوجهه وفضحه.
ومن الجوانب السلبية أيضاً عدم وحدة موقف الكورد في المناطق الكوردستانية خارج الإقليم. وقد بذل حزبنا (من خلال لجاننا المركزية في تلك المناطق) جهودًا كبيرة للوصول إلى قائمة موحدة، ولكن هذا التقصير كان نتيجة الخلافات بين الحزبين (الديمقراطي والاتحاد الوطني)، وفي ظل استمرار صراعاتهما داخل الإقليم وتعطيل عمل البرلمان وتأخير تشكيل الحكومة الجديدة، أدى ذلك إلى تبعثر الأصوات وخسارة عدد كبير من المقاعد الكوردية، ما سيؤثر على حضور ودور الكورد داخل مجلس النواب العراقي.
وبناءً على هذه التقييمات، تؤكد اللجنة المركزية على النقاط التالية:
ضرورة إجراء تقييم داخل الحزب وفي جميع لجانه الحزبية، لمراجعة العمل والأنشطة والمهام، واحترام الرفاق النشيطين، ومساءلة المقصرين.
اعتبار الانتخابات مناسبة للتحضير لمؤتمر خاص، يُعِدّ ويعتمد خطة مستقبلية شاملة.
وبعد مرور أكثر من سنة على انتخابات برلمان كوردستان، نطالب الأحزاب الكوردستانية التي تمتلك مقاعد برلمانية أن تتفق لعقد جلسة البرلمان واستكمال تشكيل الحكومة الجديدة، وفي حال استمرار التعطيل يجب العمل فوراً نحو انتخابات مبكرة.
نطالب النواب المنتخبين في العراق، رغم انتماءاتهم الحزبية، أن يتحلّوا بالإرادة الوطنية والقومية، وأن يعملوا على حماية الحقوق الدستورية للمواطنين، وتفعيل المواد المُهمَلة في الدستور، وتعديل قانون الانتخابات، وتشكيل مجلس الاتحاد، وإقرار قوانين الموازنة والنفط والغاز… إلخ.
تشدد اللجنة المركزية على ضرورة العمل على صياغة قانون خاص بانتخابات ممثلي المكوّنات، عبر تعديل القانون وتنظيم قوائم الناخبين ومراكز اقتراعهم في انتخابات العراق والإقليم، بما يضمن تمثيلاً حقيقيًا لإرادة ناخبي تلك المكوّنات.
وترى اللجنة المركزية أن الانتخابات والمشاركة في عملية التشريع والحكومة هي إحدى أدوات النضال، وأنها ستواصل نضالها بين صفوف الشعب، للدفاع عن مطالبه وحقوقه المعيشية اليومية، خصوصًا للفقراء والكادحين، وستبقى ثابتة في الدفاع عن حقوقهم وحرياتهم وتحقيق أهدافهم.
وفي ختام الاجتماع، تطرقت اللجنة المركزية إلى عدد من المهام التنظيمية، واتخذت القرارات اللازمة بشأنها.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق